له‌پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆکی PAK به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه
به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، به‌ناوی هه‌موو خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌که‌م. به‌و هیوایه که ئه‌م جه‌ژنه مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆڕاگری کورد و هه‌موو کوردستانیان بێ و ببێته هانده‌رێک بۆ یه‌کێتی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به هه‌موو چین و توێژ و ئایین و مه‌زهه‌ب و زاراوه‌کان و ناوچه‌کانه‌وه.
عه‌لی قازی محه‌ممه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
9/ سێپتا‌مبر/2010