::
رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
1/2/2016
pazadik:


پراكتیكی هەر حزبێكی سیاسی لەسەر بنەمای بیر و ستراتیژ و ئامانجەكانی بینا دەكرێ
      




لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان حوسەین یەزدانپەنا گوتى: من وای دەبینم داعش پرۆژە و ئامرازێكی هەرێمی بوو بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری كوردستان، ئەو ریفراندۆمەی كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەرلەمانی كوردستانی راسپاردبوو بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ بكات، بەڵام هەموو ئەوانەی دژی سەربەخۆیی كوردستانن، داعشیان بەكارهێنا بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەرنەگرێت، لەم چوارچێوەیەدا من داعش وەك كۆمپانیایەكی فرەلایەن و فرەنەتەوە دەبینم، هەر یەك لەو دەوڵەتانەی پشكیان لەناو ئەم كۆمپانیایە هەیە، بۆ ئامانجەكانی خۆی بەكاری دەهێنێت. بەڵام ئەوەی بۆتە ئامانجی سەرەكی و بەشی زۆریان پێكەوە كۆدەكاتەوە، دژایەتی هێڵ و رەوتی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی كوردستانە كە بەڕێز كاك مسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات.


حوسەین یەزدانپەنا هەروەها گوتى: پراكتیكی هەر حزبێكی سیاسی لەسەر بنەمای بیر و ستراتیژ و ئامانجەكانی بینا دەكرێ. دەبێ پراكتیك گونجاو بێ لە گەڵ بیر و پڕۆگرام و ئامانجەكانی ئەو حزبە. PAK لەسەر بنەمایەكی نوێ و لە دەرەوەی تێڕوانینەكانی سەردەمانی شەڕی سارد سەیری جیهان و كوردستان و پرسی كوردی كردووە. بەم میتۆد و خوێندنەوەوە، ئێمە هەر زۆر زوو سیاسەتی پشتگیریی لە باشووری كوردستان و ئەزموونی هەرێمی كوردستانمان گرتە بەر و هەمیشە و سەرەڕای هەموو قەیران و گیر و گرفتەكانی لەو باوەڕەدا بووین كە ئەم ئەزموونە رۆژێك دەگاتە سەربەخۆیی و دەوڵەت. لە بنەما فیكرییەكانی ئێمەدا، كوردستان و كورد یەك نەتەوە و نیشتمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە هەر كات مەترسی لە سەر هەر پارچەیەكی كوردستان درووست ببێ، یان هەلومەرجی بەشداریمان لە هەڵگرتنی ئەركە نەتەوەییەكان لە هەر پارچەیەكی كوردستان بۆ بڕەخسێ، ئێمە بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین لەو شوێنە ئامادە بین و بەرگری لە كوردستان بكەین.

شايانى باسه یەزدانپەنا هەروەها گوتى: ئێمە لە ساڵی 2012 هەستمان كرد، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بە دامەزراندنی فەرماندەیی دیجلە، پلانی ئەوەی هەیە هێرش بكاتە سەر كوردستان . بە كورتی ئیمە پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕێكمان دەكرد. لە گەڵ ئەوەدا دوو دڵ نەبووین لەوەی هەر هێرشێك لە هەر لایەكەوە بكرێتە سەر كوردستان، ئیمە شانبەشانی هێزەكانی حكومەتی كوردستان بەشدار دەبین لە بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك. بۆیە بۆ ئامادەكاری هێزەكانمان مانۆڕێكی سەربازیمان ئەنجامدا. كاتێك لە ئابی 2014 دا تیرۆیستانی داعش هێرشیان كردە سەر كوردستان، ئێمە لە رۆژی 5ی ئابی 2014 بەرەو بەرەكانی شەڕ بەرێ كەوتین. ئامانجی ئێمە ئەوە بوو راستەوخۆ بەرەو شنگال بچین، بەڵام لە شێخان بە هاوڕێیەتی بەڕێز كاك بارام شێروانی كە خۆی و كوڕەكانیشی هاتنە بەرەكانی شەڕەوە، خۆم و ٢٠٠ پێشمەرگە روومان لە فەرماندەیی زێرەڤانی لە باشیك كرد. ئەو شەوە لە باشیك ماینەوە، بو رۆژی 6ی ئاب چووینە بەرەی پێشەوەی شەڕەكە و لە گوندی گوێگجەلی لە ٤٠٠میتری داعش دامەزراین. بە گەیشتنی هێزەكەی PAK، كاك سەید شكور گەورەدیی فەرماندەی فەوجی یەكی سوپای ٤ی زێرەڤانی و هەڤاڵانی كە وەك شێر بەرانبەر هێزەكانی داعش چەقی بوون، زۆر بە گەرمی پێشوازیی لێكردین. هەر ئەو شەوە تیرۆریستانی داعش دوو جار هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئێمە و هێزەكانی بەر فەرمانی كاك سەید شكور و شەڕێكی قورس قەوما. لەم شەڕانەدا رۆڵەكانی رۆژهەڵات و باشووری نیشتمان، پشتیان بە پشتی یەكەوە دا و لمۆزی هێزەكانی داعشیان هەر دوو جارەكە شكاند.


لە كۆتایی قسەكانیدا حوسەین هەروەها گوتى: دوای ئەو شەڕانە، گۆڕانكاری لە بەرەكانی شەڕ روویانداو هێزی پێشمەرگە جارێكی دیكە خۆی رێكخستەوە. ئێمە لەو گۆڕانكارییەدا، سەرەتا لە میحوەری خازر دامەزراین و دواتر هێزەكانمان كە چەند قات زیادیان كردبوو، بە مەبەستی زیاترین دەورگێڕان لە بەرەكانی شەڕدا، بە سەر مێحوەرەكانی مەخموور و كەركووك و باشیك و خازردا دابەش كرد. هاوكات لەگەڵ چوونمان بۆ ئەو بەرەیەی شەڕ، بەرپرسی پێوەندییەكانی پارتی ئازادیی كوردستان لە سلێمانی، لە چاوپێكەوتنی فەرمیی لە گەڵ مەكتەبی پێوەندییە نیشتمانییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو برایانەی ئاگادار كرد كە PAK ئامادەیە بڕواتە بەرەی شەڕ لە جەلەولا یان هەر قۆڵ و میحوەرێك كە بە پێویستی دەزانن. پاش بەشداری لە چەندین شەڕ لەو مێحوەرانە، سەرەنجام لە دوومیحوەر جێگیر بووین كە بریتین لە میحوەكانی رۆژئاوای كەركووك و باشیك.


كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012