::
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
4/1/2017
نیاز حاجی
pazadik:

دوای کەوتنی حەلەب ، روسیا و تورکیا ئاگر بەستیان لە حەلەب راگەیاند






دوای دوو ساڵی هێرش و شەری بەردەوام ، هێزەکانی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەکان بە هاوکاری بۆردومانی فرۆکەکانی روسیا توانیان حەلەب لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا و سعودیە دەربهێنن .
کەوتنی حەلەب پێش ئەوەی شکستێک بێت بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ، پلانێکی پێشوەخت ئامادەکراو بوو لە لایەن تورکیا و سعودیەوە بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە چۆڵکردن و پاشەکشەپێکردنیان لەحەلەبەوە بۆ ئیدلیب ، پلانێک بو بۆ ئەوەی (لە جەنگێک بدۆڕێی بۆ ئەوەی لە شەرەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنی) .
ماوەی دوو ساڵ بوو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب لەلایەن هێزەکانی ئەسەد و میلیشیائێرانیەکانەوە تەواو گەمارۆ درابوون ، پێداویستیەکانی شەرکردنیان بەرەو نەمان دەرۆیشت هەر بۆیە لەگەڵ روسیا رێککەوتن تا لە حەلەب پاشەکشەبکەن بەرەو ئیدلب کە ئەوەش بۆ مەبەستی پاراستنی گیانی چەکدارەکانیان بوو .
دوای کەوتنی حەلەب ، روسیا و تورکیا ئاگر بەستیان لە حەلەب راگەیاند ، دواتر پرۆژە بریارێکی هاوبەشیان پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەش کرد ، لەو پرۆژە بریارەدا ئێران پشتگوێ خرا ، تیایدا داوای کێشانەوەی میلیشیاکان دەکات لە حەلەب .
لێرەدا دەستکەوتەکانی هەرلایەک بە جیا ئاماژە بێدەدەین :
تورکیا:
دەیان گروپی ئۆپۆزسیۆن کە لە ماوەی رابردودا تورکیا پشتگیری دەکردن ، لەلایەن روسیاوە بە تیرۆریست ناسرا بوون ، دوای کەوتنی حەلەب بە رەزامەندی روسیا تەواوی ئەو گروپانە کشێنرانەوە بۆ ئیدلیب ، دوای ئاگربەستەکە روسیا چیتر بە تیرۆریست ناویان نابات و شەرعیەتی ئۆپۆزسیۆنی پێ بەخشین کە ئەو گروپانە نزیکەی ٦٠ هەزار چەکداریان هەیە .
تورکیا بەهۆی رازیبوونی بە بەدەستەوادانی حەلەبەوە توانی درز بخاتە نێوان ئێران و روسیا ، ئێران نیگەرانە و پابەند نابێ بە ئاگربەستەکە ئەمەش مانای دورکەوتنەوەی روسیا دەگەیەنێ لە پشتگیری سەربازی لە شەرەکانی ئایندەدا.
روسیا:
رێککەوتنی تورکیا و روسیا بەمانای ئەوەدێت کە روسیا لە تەواوی ئەو تاوانانەی لە سوریا کە لە دوو ساڵی رابردودا ئەنجامی داون ، پاک بێتەوە و هیچ بەرپرسیاریەتێکی ئەنجامدانی ئەو تاوانانەی لە ئایندەدا لە ئەستۆ نەمێنێت .
روسیا بە رازیبونی تورکیا دەتوانێ تەواوی ئەو دەستکەوتانە جێگیربکات کە لەسوریا بەدەستی هێناون ، لە گفتوگۆکانی ئایندەی سوریاش بەهێزتر لە جاران رۆڵ دەگێڕێت.
ئێران :
ئێران توانی لە جەنگی حەلەب سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و شارەکە داگیربکات دوای ئەوەی چەند ساڵێک بوو بەدەستی ئۆۆزسیۆنەوە بوو ، گرنگی حەلەب لەوەدایە کە ئەوەی دەستی بەسەردا بگرێت دەتوانێ ئاراستەی روداوەکانی ئایندەی سوریا لە بەرژەوەندی خۆی ئاراستە بکات .
ئیدلیب لە دوای حەلەب .
تەواوی چەکدارەکانی ئۆۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا و سعودیە پشتگیریان دەکەن ئێستا لە ئیدلیب کۆبونەتەوە ، روسیا چیتر بە تیرۆریست نایانناسێت ، واتا لە شەرەکانی ئایندەدا روسیا لە دژیان ناجەنگێت بەوەش ئایندەی شەر لە بەرژەوەندی ئەواندا دەبێت و هێزەکانی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەکان بە تەنها لە شەرەکاندا دەمێننەوە .
دەکرێ بگوترێت کە لەمەودوا لە سوریا ، سعودیە و تورکیا و روسیا لە یەک بەرەدا دەبن .
دوو هەفتەی تر سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکار دەبێت ، پێشبینی کراوە ئەو ستراتیژەی کە ئۆباما لەسەری دەرۆیشت گۆرانکاری بەسەردا بێت .
لە پرۆژە بریارە نوێکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا تەنها (داعش و جبهة فتح الشام) وەک گروپی تیرۆریستی ناسراون ، واتا هاوپەیمانان تەنها ئەوان دەکەن بە ئامانج ، بەشداری ئەو شەرانە نابن کە لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و میلیشیا ئێرانیەکان و هێزەکانی ئەسەد رودەدەن .
کەواتە هێزەکانی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەکان لەلایەک دەبێ شەری (داعش و جبهة فتح الشام )بکەن ، لەلاکەی تر شەری دەبێ شەڕی ئۆپۆزسیۆن بکەن .


كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012