::
داعش بۆمب بەملی سه‌گەوە دەخات
3/2/2017
pazadik:

ڕێگەیەكی نوێ بۆ په‌لاماردانی هێزەكانی توركیا بەكاردێنێ






 

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌ڵغانی فورات)ه‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كات، لەوانەش داعش ته‌كنیكی شه‌ڕی گۆڕیوه‌ و ئه‌مجاره‌ ئاژه‌ڵیش به‌كارده‌هێنێت بۆ ئەنجامدانی ته‌قینه‌وه‌.


به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی عه‌بدوڵڵا ئاغر بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ـی توركی ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، ئه‌مڕۆ داعش بۆمبی به‌ ملی سه‌گێكه‌وه‌ ناوه‌ و به‌ڕێی كردووه‌ بۆ ناو سوپای توركیا تا خۆی پێیاندا بته‌قێنێته‌وه‌، بەم هۆیەوە هاووڵاتییه‌كی سڤیل كوژراوه‌ و چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای سوریای ئازادیش بریندار بوون.


ئاغر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێكی داعش كرد له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئه‌لباب كه‌ سوپای توركیا كردویه‌تییه‌ ئامانج و 8 چه‌كداری داعشی تێدا كوژراون، له‌ناویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی دیار به‌ ناوی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانیش كوژراوه‌، كه‌ داعش به‌ كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یان زۆر په‌شۆكاوه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ په‌لاماردانی سوپای توركیا.


هه‌روه‌ها داعش ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان سه‌گه‌، په‌لاماری سوپای توركیا بدات و بۆمب و تی ئێن تی بخاته‌ مل یان شوێنێكی شاراوه‌ تا به‌ سوپای توركیادا بته‌قێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش هه‌ر به‌ گوته‌ی ئاغر.


كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
‌ رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
بابه‌ت
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
پەیامی فەرانسە و هاوپەیمانەکان بۆ PAK و کوردی رۆژهەڵات چییە؟
شەماڵ پیران
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012