دیدار
جێگری سەرۆکی PAK لە دیدار لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارلمانی نۆروێژ پێی لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان داگرت
18/3/2013

PAZADIK: جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارلمانی نۆروێژ، پێی لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان داگرت.

سەعات21 رۆژی هەینی 25 رەشەمەی 2712 رێکەوتی 15 مارسی 2013، بەڕێز" ئەختەر چاودێهری" جێگری سەرۆکی پارلمانی نۆروێژ کە بۆ بەشداریی لە یادی بیست و پێنج ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە باشووری کوردستانە، سەردانی بنکەی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری هەولێری کرد و لە لایان بەڕێز حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی PAK ەوە پێشوازیی لێکرا.

لەم دیدارەدا، ئەختەر چاودێهری راپۆرتێکی سەبارەت بە هەنگاوەکانی خۆی لە پارلمانی نۆروێژ لە پشتیوانیی لە نەتەوەی کورد و بۆ بەفەرمیی ناسرانی ژێنۆسایدی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان، خستەڕوو. جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین لەو هەنگاوانەی ناوبراو، کورتەیەکی لە مێژووی کوردستان و چۆنیەتی دابەشکران و داگیرکرانی خستەڕوو و رایگەیاند کە کورد یەک نەتەوە، کوردستان یەک نیشتمان وپرسی کوردیش لە هەموو پارچەکانیدا یەک شتە و رێگاچارەی یەکجاریشی سەربەخۆیی و پێکهاتنی دەوڵەتی نەتەوەییە.

یەزدانپەنا لەم پێوەندییەدا پێی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە رێگەی ئاشتیانە و بە ئامرازی دیمۆکراتیک و گەڕانەوە بۆدەنگی تاکی کورد لە رێگای ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەژێر چاودێریی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، داگرت. لە لای خۆیەوە بەڕێز ئەختەر چاودێهری، وێڕای پشتیوانیی لە رێگەچارەی پێشنیارکراوی پارتی ئازادیی کوردستان، هیوای خواست نەتەوەی کورد بە مافە رەواکانی بگا.

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیتەی راگەیاند

28 رەشەمەی 2712

18 مارسی 2013



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
‌ رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
بابه‌ت
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
پەیامی فەرانسە و هاوپەیمانەکان بۆ PAK و کوردی رۆژهەڵات چییە؟
شەماڵ پیران
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012